ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی جۆزەردان کەمپینێکی لە گوندی ئەویهەنگ بەڕێوەبرد.
لەو کەمپینەدا کە لەژێر ناوی “کایە مافی هەموو منداڵێکە”دا بەریوەچوو، دەیان منداڵی ئەو ئاوییە بەشدارییان تێدا کرد و بووکەڵە و کەلوپەلی جۆراوجۆری یاری بەسەر منداڵاندا دابەش کرا.