چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان کە شەش مانگ پێش خۆی بە بەندیخانەی ئیلام ناساندبوو حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، “موهەندیس موراد محەممەدی” خەڵکی ئاودانان، موهەندیس لە بواری بیناسازی و پەیمانکار، کە پێشتر بە تۆمەتی بێبنەما دەسبەسەر کرابوو و شەش مانگ پێش بەپێی بانگهێشتی دەزگای قەزایی خۆی بە بەندیخانەی ئیلام ناساندبوو، بە تۆمەتی “بانگەشە بەدژی حکوومەت” بە ٣ ساڵ و حەوت مانگ و “دانانی ستۆری بە جلوبەرگی کوردی” بە ٧ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە کە لەو بڕیارە دەبێت سەرجەم بە ٤ ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە.
ئەگەرچی ئەم هاووڵاتییە لە بارودۆخێکی نالەبار لە بەندیخانە بەسەر دەبات بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە بەنیسبەت پێڕاگەیشتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو وڵامدەر نین.





