۱۶ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک دوای ماوەیەکی ئازادی، دەسبەسەر کرایەوە

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٠٤١، هاونیشتمانییەک بەناوی “زانکۆ مەسعوودی” خەڵکی ئاوایی “مەڵقەرەنیـ”ـی شاری سەقز، دوای ئازاد بوونی کاتیی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ نواندنی بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردە سەر ماڵەکەی و پاش بێڕێزی بە ئەندامانی بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاونیشتمانییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

زانکۆ مەسعوودی دوای ٤٤ ڕۆژ لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا و ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتیی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .