چاونیوز: چالاکێکی سیاسیی خەڵکی بۆکان بە ناوی “چیا ئاقابەیگپوور” کە پێشتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە لەو شارەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕەوانەی کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، چیا ئاقابەیگپوور، خەڵکی ئاوایی ڕەحیم خانی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٨ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە لە بۆکان دەسبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە و پاش ٤٠ ڕۆژ بەندکران، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو دواجار مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکان بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیم سزای ١٨ مانگ بەندکران، لێدانی ٦٠ قامچی و هەروەها پێبژاردنی بڕی ٣٠ میلیۆن پارەی بە سەردا سەپا.