۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی دەسبەسەرکراو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی “عەبدوڵلا مەهجور”خەڵکی گوندی ملقڕنی سەر بە شاری سەقز دوای دوومانگ و دە ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠میلیۆن تمەنی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کرا.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ لەگەڵ ئامۆزایەکی بە ناوی “محەممەد مەهجور” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەقزەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .