۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کامران تەکووک بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دیزڵئاوایی کرماشان ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٠, شاعیر و چالاکوانی مەدەنی “کامران تەکووک” خەڵکی شاری کرماشان بە دانانی ٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی دیزڵئاوای شاری کرماشان ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەردا گرتنی کەلوپەل و مۆباییلەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی ناسراو بە”نەبی ئەکڕەم”ی شاری کرماشان کرا و دواتر ئاشکرابوو کە ئەو هاووڵاتییە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەسەردا سەپاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .