۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی خەڵکی سنە بانگی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مەدەنی لە ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لێکرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ۲٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠، ڕۆژنامەوان و چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ناوی “جەبار دەستباز”، بانگی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

جەبار دەستباز دوای سێ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە و هۆکاری بانگهێشتکردنی ناوبراو چالاکی ڕۆژنامەوانی و مەدەنی زانراوە”.

ناوبراو ڕاپۆرتگەلێکی مەیدانیی سەبارەت بە قوربانییانی مین، کۆڵبەران و توندوتیژی دژ بە ژنان لە حەوتوونامەی فەرهەنگی ‌ــ کۆمەڵایەتیی “دەنگی کوردستان”، بڵاو کردووەتەوە.

جەبار دەستباز خەڵکی شاری دیواندرەوە و دانیشتووی شاری سنەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *