۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک بە برینداری دەسبەسەر دەکرێ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە تەقەی لێدەکرێ و بە برینداری دەگیرێ.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “هیوا موسازادە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر دەکرێ.

لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەو هاونیشتمانییە بە ماتۆرسیکلێت بووە و لەناو ئاوایی “خراپە” لەلایەن هێزێکی ئیتلاعاتی تەقەی لێدەکرێ و لاقی بریندار دەبێ، دواتر بە لێدان وکوتان و بێ ڕێزی دەسبەسەری دەکەن.

هەتا ئیستا لە هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دەدەن هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *