۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١ ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، سنە و دیواندەڕە لەبەرامبەر دەزگای فێرکاری و پەروەردەی ئەو شارانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ئەو ماموستایانە خوازیاری ئەوەن کە، مانگانەی فەرهەنگیان و خانەنشین کراوان هاوتەریب بێ و بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی پلەبەندی بە ئاستی ٨٠لەسەدی دەستەی زانستی بۆ ماموستایان و باقی داواکارییەکانی خۆیان بوون.

شورای هاوئاهەنگی مامۆستایان، داوای کردووە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کاتژمێر ۱۰ ی بەیانی لە شوێنە ڕاگەیێنراوەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەبەرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *