چاونیوز: دۆخی تەندروستیی موژگان کاووسی، زیندانیی سیاسیی لە بەندیخانەی ئێڤین لە مەترسی دایە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕەوشی تەندروستیی “موژگان کاووسی”، لێکۆڵەر، چالاکی مەدەنی و زمانی کە ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤین دەسبەسەرە، بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئەو بەندیخانە و نەبوونی پێداویستی پزیشکی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان لە مەترسیدار دایە.
ناوبراو بەهۆی نەخۆشیی دڵ و دابەزینی زەختی خوێن، چەند مانگە داوای مەرەخەسی لە بەرپرسانی زیندان کردووە و ڕایگەیاندووە کە توانای مانەوە لە بەندیخانەیدا نییە، بەڵام ئەو داواکارییە هەموو جارێک و بە بیانووی جۆراوجۆر ڕەتکراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە چالاکە سەرەڕای بارودۆخی نالەباری لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، بەرپرسانی بەندیخانەی ئێڤین هیچ گرنگییەکیان پێنەداوە کە ئەمەش بووە بە جێی مەترسی و ناڕەزایەتیی بنەماڵەی موژگان کاووسی.