۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تۆپبارانی قورسی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان دەستی پێکردووە

چاونیوز: سپای پاسداران ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی بە بیانووی هەبوونی هێزی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بە خەستی تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئیران ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە بیانووی هەبوونی هێزی پێشمەرگە تۆپباران کرد.

لە ئاکامی تۆپبارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها هێرشی فڕۆکە بێ‌فرۆکەوانەکاندا، زەرەرێکی زۆر بە مووچە و مەزرا و ئاژەڵدارانی ناوچەی سیدەکان،ئالانە، بەربەزین و بناری هەڵگورد گەیشتووە و ئەو هێرشە ڕێژیم خەڵکی ئەو ناوچەیەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *