۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک حوکمی بەسەردا سەپا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕش حوکمی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “جەلال وەفایی” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “پەیمان ڕۆستەمی” پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.

ئەو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” بە ڕێگای لایەنگری لە حیزبی دێموکرات پێنج مانگ حوکمی بەسەردا سەپاوە.

“جەلال وەفایی” ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە بەبێ حوکمی قەزایی دەسبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی هەمان مانگیش بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *