۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەنوەر مەلەکی دوای ئازاد بوونی گیانی لەدەست دا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان دوای ئەوەیکە بەدانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “ئەنوەر مەلەکی” کوڕی مام ڕەسووڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ورمێ گوازرابۆوە.

ئەنوەر مەلەکی دوو ڕۆژ دوای ئازاد بوونی(پێنج شەممە ١١ی خەرمانان) بە ڕوودای هاتووچۆ لە بۆکان گیانی لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *