۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

شەش کەس لە دەسبەسەرکراوانی سنە بەشێوەی کاتی ئازاد کران

چاونیوز: ٦ هاونیشتمانیی دەڤەری سنە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، شەش هاونیشتمانیی بەناوەکانی “کاوە منبەری”، “سریاد منبەری” و “شێرکۆ منبەری” خەڵکی ئاوایی نییەر سەر بە شاری سنە و “بێهزاد محەممەدی” و “نیژاد عەزیزی” خەڵکی ئاوایی “شیان”ـی سەر بە سنە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

“شێرکۆ منبەری” و “کاوە منبەری” ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە ئاوایی نییەر و “پەیام و سریاد منبەر”ـیش ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

هەروەها “نیژاد عەزیزی” و “بێهزاد محەممەدی” ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە هۆکاری ناڕوون گیرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .