۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوون

چاونیوز: سێ کۆڵبەر لەناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “خەلیل خالیدی” و “فەرەیدون محەممەدزادە” لە ناوچەی سنووری “هەنگەژاڵ”ـی سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی بریندار بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی “زەرواوی خوارێ”ـی سەر بە شاری بانە بوونە کە بەبێ ئاگادار کردنەوە و بە ئانقەست لە پیشەوەڕا تەقەیان لێکراوە.

هەروەها ڕۆژێک پێشتر هەر لەو ناوچەیە، کۆڵبەرێک بەناوی “عوبەید ئەحمەدی” لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەی لێدەکرێ و بریندار دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .