۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە مەریوان

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە شێوەیەکی پڕتوندووتیژ دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی “هیوا داربەرزی” و وێڕای بێ ڕێزی و لێدان، دەسبەسەریان کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان وێڕای بێ ڕێزی کردن، دەرگا و شووشە و پەنجەرەی ماڵی ئەو هاونیشتمانییەیان شکاندووە و بەشێک لە کەلوپەلی کەسیی “هیوا”شیان دەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵ دراوەکانی لەبەردەست دانییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *