۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مانگرتنی بەکۆمەڵی چالاکانی مەدەنیی یارسان

چاونیوز: ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی خەیرۆڵا حەقجوویان مانیان لە خواردن گرت.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات)، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی یارسان، بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە خەیرۆڵا حەقجوویان، لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی ناوبراو لە بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان، بۆ ماوەی ۴۸ کاتژمێر لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۳ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، مانیان لە خواردن گرت.

ئەم گرووپە ئامانجیان لە مانگرتن، بەرزکردنەوەی دەنگی بێتاوانی “خەیرۆڵا حەقجوویان” و باقی ئازادیخوازان ڕاگەیاند و داوایان لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کرد کە ئاوڕێکی ژیرانە لەم دۆسیانە بدەنەوە.

خەیرۆڵا حەقجوویان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بانگهێشتی ئیتلاعاتی کرماشان کرا و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان کرا، تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاونیشتمانییە بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکانی ڕژێم و بێ ڕێزی کردن بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیێندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *