۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هێزەکانی سپای پاسداران پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕۆژی “بۆزی سینا” گرت

چاونیوز: هێزەکانی سپای پاسداران بە داخستنی ڕێگای کوێستانی “بۆزی سینا” لە ناوچەی “مەرگەوەڕ” پێشیان بە بەڕێوەچوونی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی “بۆزی سینا” لەلایەن شاخەوانان و چالاکانی مەدەنی گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، بەپێی ئەو بەرنامەیەی کەلەلایەن شاخەوانان و چالاکانی مەدەنی ورمێ و شارەکانی دەوروپشتی داڕێژرابوو، بڕیار بوو لە کوێستانەکانی “مەرگەوەڕ”ی سەر بە باژێری ورمێ بۆنەیەک بەڕێوە بچێ بەڵام هێزەکانی سپای پاسداران پێشیان پێ گرت.

یەکێک لە بەشداربوانی ئەو بۆنەیە بە “چاونیوز”ی ڕاگەیاند: وێڕای ١٨ تیمی شاخەوانی، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و ئۆگرانی سرووشت، بڕیار بوو بچینە کوێستانەکانی “بۆزی سینا” و یادی ئەو ڕۆژە کە بۆ ئێمەی کورد هێمای ڕەسەنایەتی، خۆڕاگری و بەرخودانە بەرز ڕابگرین، بەڵام دیتمان هێزەکانی سپای پاسداران ڕێگایان داخستبوو و بە دانانی بازرەسی نەیاندەهێشت هیچ کەس لێێ دەرباز بێ.

ئەو شاخەوانە گوتی: زۆرمان هەوڵ دا کە بەرپرسانی سپا ڕازی بکەین بەڵام بێ سوود بوو و لە کۆتایی دا وەک چاوەڕوان دەکرا نەمانتوانی هەموومان پێکەوە یادی ئەو ڕۆژە لە کات و ساتی خۆیدا بەرز ڕابگرین.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بەشێک لە شاخەوانان، چالاکانی مەدەنی و ئۆگرانی سرووشت یەکەم هەینی پووشپەڕی هەموو ساڵیك وەک ڕۆژی بەرز ڕاگرتنی چیای “بۆزی سینا” ناسراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *