۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازاد کردنی دەسبەسەرکراوێکی کورد بەشێوەی کاتی

چاونیوز: دەسبسەرکراوێکی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “زێوە”سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “عەلی بەزازی” بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو هاونیشتمانییە ٤ی بانەمەڕ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی نهێنی لە ورمێ گوازرایەوە.

باس لەوە دەکرێ کە، دەسبەسەر کردنی ناوبراو پێوەندی بە کوژرانی “عوسمان حاجی حوسێنی” ئەندامی سپای پاسدارانی پیرانشارەوە هەیە کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ٢٧ی بانەمەڕ کوژرابوو.

هەر لەم پێوەندییەدا، چوار هاونیشتمانی دیکەی ئەندامی بنەماڵەیەک بەناوەکانی سەفیا مامەش پوور (هاوسەری کوژراو)، تاهیر بەزازی(زاوای کوژراو)، مەتین بەزازی ١٤ ساڵە و گوڵاڵە مرادی (دایکی تاهیر و مەتین) دەسبەسەر کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *