۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “لەج” سەر بە شاری مهاباد بەناوی “قاسم عەزیزیان” کوڕی ڕەسووڵ ٢٨ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هێرشیان کردە سەر ماڵی باوکی قاسم لە ئاوایی “لەج” و باوکی ناوبراو(ڕەسووڵ) و خزمێکی دیکەشیان کە لەوێ بووە دەسبەسەر کرد، بەڵام ئەو دووکەسە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون بەڵام قاسم هەتا ئێستا لە لەژێر لێپرسینەوە دایە.

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەر کردنی قاسم عەزیزیان لەبەر دەست دا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *