۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕۆژنامەنووسێک لە ئیلام دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی ڕۆژنامەنووس لە شاری ئیلام دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠، “ئەمین محەممەدی” ڕۆژنامەنووسی ناسراوی پارێزگای ئیلام لەلایەن دادسەرای ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند: دادسەرای ئیلام دوای دەسبەسەر کردنی ناوبراو بە تیمێکی پاسەوانی تایبەت و بە دەستووری قازی کێشکی ئەو دادسەرایە و بە بڕیاری دادگوستەری بۆ شاری سیروان گوازرایەوە.

“ئەمین محەممەدی” ڕۆژنامەنووس و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی ماڵی چاپەمەنی ئیلام بەهۆی سکالای ئۆڕگانێکی حکومەتی لە شاری سیروان دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *