۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار مێرمناڵی خوار ١٨ ساڵ کۆتاییان بە ژیانیان هێنا

چاونیوز: سێ ژنی خوار تەمەن ١٨ ساڵ و سەربازێک بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان ئێران)، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کچێکی مێرمناڵی تەمەن ١٤ ساڵانە بە ناوی “میدیا ڕەحمانی” کچی سەلاح دانیشتووی شاری بۆکان بوو، بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی ترەوە کچێکی دیکە بە ناوی “فەرزانە محەممەدی” تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت، بەهۆی ئەوەی کە بەزۆر بە مێرد دراوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها ڕۆژی هەینی ١٧ی بانەمەڕ ژنێک بەناوی “ئەفسانە مرادی” تەمەن ١٨ ساڵ، کچی فەیسەل خەڵکی ناوچەی کوتول(قتوور)ی سەربە شاری خۆی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بە چەکی تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لە هەمان ڕۆژ لە کامیاران، بەهۆی خزمەتی زۆرەملێ سەربازی، لە پادگانی سوپای پاسدارانی کامیاران بە چەکی ڕێکخراوەیی(کڵاشینکۆف)، کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵان، کە ناوی “سەید حەمید حسێنی” کوڕی موختار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەژاری، بێکاری، هەڵاواردنی ڕەگەزی، کێشەی خێزانی، بێ هیوایی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان پێک دێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *