۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەست دان و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: گیان لەدەست دان و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری ورمێ، پیرانشار و بانە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کاروانێکی کۆڵبەران کە هیچ بارێکیان پێ نەبوو و دەیانویست بەرەو سنووری “ماشکان”ـی شاری پیرانشار بچن، دەکەونە کەمینی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکام تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێک بەناوی “ئاکۆ قادری” بە توندی بریندار دەبێ.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی پیرانشار دوای عەمەل کردنی لە ژێر چاودێری پزیشکان دایە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی بانەمەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری “گەڵی بێنار” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، کەمین بۆ دەستەیەک کۆڵبەر دادەنێنەوە و ڕاستەوخۆ و قەسدی کوشت تەقەیان لێ دەکەن، لەم نێوەدا کۆڵبەرێک بەناوی “فەرزاد جەبباری” لە ترسی تەقەی ئەو هێزانە خۆ دە ڕووباری “بێنار” داوێت و دوای ماوەیەک نوقم دەبێ و گیانی لەدەست دەدا.
ناوبراو تەمەنی ٣٠ ساڵانەیە و خێزاندارە.

هەروەها لە سنووری بانە، کۆڵبەرێک بەناوی “ئەیووب” ٢٧ ساڵە لە ئاکام تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سەرسنوورەکانی بانە بریندار دەبێ.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی “سەلاحەدین”ـی بانە لە ژێڕ چاودێری پزشکیدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *