۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گرتن و نادیاری چارەنووسی هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد دوای شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن ئیتلاعاتی سیاسییەوە، هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەوشی لەبەر دەست دانییە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد بەناوی “سیرووس مەولوودی” کوڕی ئیسماعیل، لەکاتێکدا لە سەفەر بووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سیاسیی دەگیرێ و بۆ گرتنگەیەکی ئەو دامەزراوەیە لە “شیراز” دەگوازرێتەوە.

لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاندووە: سیرووس مەولوودی سەربە هیچ حیزبێکی سیاسی نەبووە بەڵام ئۆگری بە چارەنووسی نەتەوەکەی هەبووە و وەک لاوێکی ئاسایی ژیانی خۆی دەکرد.

ئەو سەرچاوەیە لە زار بنەماڵەکەی ڕایگەیاند: باوکی سیرووس وێڕای پارێزەرێک بەدوای چارەنووسی کوڕەکەی دەکەوێت کە دوای پێنج ڕۆژ بە تەلەفۆن پێی ڕادەگەیێنن: “سیرووس” لە گرتنگەیەکی شاری شیرزا دەسبەسەر کراوە و پەروەندەکەشی تایبەتی بە “سیاسییە” و هەرکەسێکیش بەدوای کارەکانی بکەوێت ئەویش دەگیرێ!.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاونیشتمانییە لاوە ڕوون نەبووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *