۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سە مانگە دوو خوێندکار لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە گیراون

چاونیوز: پاش سێ مانگ لە دەستبەسەرکردنی “فەرزاد سامانی” و “سوهەیب بادروج” لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو دوو خوێندکارە لە بەردەستدا نییە.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی “فەرزاد سامانی”، خوێندکاری کارناسیی کۆمەڵناسی زانکۆی خارەزەمی شاری کەرەج و خەڵکی مهاباد، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراون دیار نین.

“سوهەیب بادروج”، خوێندکارێکی دیکەی زانکۆی خارەزمی شاری کەرەج و خەڵکی مەریوانە کە لە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ وێڕای فەرزاد لە خەوتنگەی ئەو زانکۆیە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی سپای “المهدی” ورمێ گوازرانەوە.

ئەو دەستبەسەرکردنانە هاوکات لەگەڵ گرتنی دەیان هاونیشتمانیی کورد لە شارەکانی تاران، کەرەج، مەهاباد، شنۆ، بانە، مەریوان، کرماشان و چەندین شاری دیکەی کوردستان ڕووی دابوو.

“فاڕووق سامانی” برای فەرزاد لەم دواییانەدا لە لاپەڕەی ئینستگرامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ماوەی دەستبەسەرکردنی براکەی بۆ جاری چوارەم درێژکرایەوە و دەڵێ: براکەی لە مافی بەکارهێنانی پەیوەندی تەلەفۆنی و ملاقاتی ئاسایی لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە. ناوبراو ڕایگەیاندووە: هۆکاری سەرەکی بەردەوامی دەستبەسەر بوونی براکەی، پەروەندە سازی ئیتلاعاتی سپا بووە.

جێگەی سەرنجە کە دەستبەسەرکردنی فەرزاد سامانی و چەندین هاونیشتمانیی دیکەی کورد لە سەرجەم شارەکانی کوردستان و ئێراندا لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە. ئیتلاعاتی سپای کوردستان لە ژێر چاودێری سوپای قودسە بە سەرکردایەتی سەردار “سادق حوسێنی” کار دەکا.

فەرزاد سامانی لەگەڵ ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی دیکەی کورد، بۆ گرتنگەی “٧ی تیر” هەڵکەوتوو لە بارەگای ئەلمەهدی شاری ورمێ، کە لەژێر چاودێری ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداراندایە گوازراویتنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *