۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ هاونیشتمانی لە سنە دەستبەسەرکران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی دانیشتووی گوندی “نییەر” و چالاکوانێکی کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو به ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٠، دوو ئامۆزای خەڵکی گوندی نییەر-ی سەر بە شاری سنە، بە ناوەکانی “پەیام مینبەری” و “سریاد مینبەری” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: “ئەو دوو هاونیشتمانییە لە پرسە و سەرەخۆشیی یەکێک لە خزمە نزیکەکانییان(بەهرام مینبەری باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات) بوون کە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی سنە بەخاک سپێردرابوو.

لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو ئامۆزایە و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵیان دراوە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

لە لایەکی ترەوە هەر ئەو ڕۆژە لە شاری سنە، چالاکێکی کرێکاری بەناوی “شەیس ئەمانی”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی کرێکارانی ئازادی ئێران لە سنە، کە سەرقاڵی ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *