۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی دوو مێرمناڵی ١٦ ساڵە لە ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۸ی گۆڵانی ساڵی۱۴۰۰ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێ، بە بێ بەڵگەی یاسایی، دوو مێرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ به ناوەکانی “ئارمین ئەحمەدی” دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام آباد و “نیما حوسێن‌پوور” دانیشتووی ئاوایی “گونبەد” سەر بە ناوچەی “تەرگەوەڕ”ـی ورمێیان دەستبەسەر کرد.

ئەو هێزانە بە گومانی کێشانەوەی “ئاڵای کوردستان” لە دەڤەری تەڕگەوەڕ ئەو دوو هاونیشتمانیانەیان دەسبەسەر کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو دوو مێرمناڵە لەبەر دەست دا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *