۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە سنوورەکانی دەڤەری سەردەشت کۆڵبەرێک بریندار کرا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری سەردەشت بریندار کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری ناوچەی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی”سامان ڕەسووڵ زادە” بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزێشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی نێو شاری سەردەشت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *