۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژرانی فەرماندە گوردانی ٣١٠ـی سپای پاسدارانی شنۆ

چاونیوز: لەئاکام تێکهەڵچوونی ئەندامانی سپا لەناو پادگانی “سەمەد بوستانی”ـی شاری شنۆ، فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی سپای پاسداران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، لەئاکام شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەندامێکی بەسیجی پادگانی “سەمەد بوستانی” دەگەڵ بەرپرسی گوردانی خۆی، سەرهەنگ “وەحید زەرئەفشان” فەرماندە گوردانی ٣١٠ی سپای پاسدارانی شاری شنۆ کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: دەوری کاتژمێر ١٠ی پێش نێوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لە نێوان بەسیجی “حەسەن مەعسووم نیژاد” خەڵکی شاری نەغەدە دەگەڵ فەرماندەکەی خۆی دەمەقاڵە درووست دەبێ، بەسیجییەکەی دەچێتە ژوورەکەی خۆی و بە چەکی کەڵاشینکۆف دەگەڕێتەوە ژووری سەرهەنگ و بە پێنج فیشەک هەر لەوێ دەیکوژیت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: دوای کوشتنی ئەو فەرماندەیەی گوردانی ٣١٠ـی سپا، حەسەن مەعسووم نیژاد لە حەوشی پادگان هەر بەو چەکەی سەرهەنگی کوشتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *