۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دایکێک و دوو کوڕ دەسبەسەر کران

چاونیوز: دایکێک وێڕای دوو کوڕی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئاوایی زێوە سەر بە پیرانشار هێرشیان کردە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک و ژنی ئەو ماڵە بەناوی “گوڵاڵە مرادی” و دوو کوڕی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی” ١٤ ساڵە و تاهیر بەزازی”٢٠ ساڵە و خێزانداریان دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەیەک لە پیرانشار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ گوازراویتنەوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دایک و کووڕانە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، عوسمان حاجی حوسێنی ئەندامی سپای پاسداران کە خزمایەتی دەگەڵ ئەو بنەماڵە گیراوە هەبووە لە شاری پیرانشار بە دەست کەسانی نەناسراو (هەڵۆکانی زاگرۆس) کوژرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *