۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەمجارە دوو کۆڵبەری دیکە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی نیزامیی ئێرانی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و سەردەشت کوژران و بریندار بوون

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “هیوا قادری” کاتێک لە سنوورەکانی ناوچەی “ساردوا”ی بانە سەرقاڵی کاری ڕۆژانەی کۆڵبەری بووە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی هەنگی سنووری ڕاودەنرێن و لە ئاکام ئەو هەڵاتنە، ناوبرا لەسەر ڕەوەزێک دا هەڵدەدێرێ و گیانی لەدەست دەدا.

لەلایەکی دیکەشەوە و لە ناوچەی سەردەشت، کۆڵبەرێک بەناوی “حاجی مینە عالی” خەڵکی ئاوایی “دۆڵەتوو”ی سەربە شاری سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری دا بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەستێک و لاقێکی دەپێکرێ و بە توندی بریندار دەبێ.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە دوو ڕۆژ لەمەوبەریش لە سنوورەکانی چاڵدێران لەئاکام لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیە، کۆڵبەرێک بەناوی حەسەن کچانلوو ٣٥ ساڵە گیانی لەدەست دەدا و بەهرام سەمەدیش دوای ئەو هەمووە لێدانە بە برینداری دەربازی دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *