۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

شەش هاونیشتمانی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی بەڕێکران

چاونیوز، شەش هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی شنۆ و ورمێ بۆ جێجەبێ کردنی حوکمی ئێعدام ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، ٦ زیندانی کورد کە بە تۆمەتی “گواستنەوە و فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان” لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بۆ جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرانەوە.

ناوی ئەو شەش زیندانییە کوردە بریتین لە: سادق محێ، میرسوڵتان ئەمیری، محەممەد مەحموودی، ئیبراهیم نەسیرخا، مستەفا نەسیرخا و ئەحەد حەبیبوەن.

بەرپرسانی زیندانی ورمێ بە بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی ڕاگەیاندووە کە، ڕۆژی یەک شەممە ١٥ی خاکەلێوە لەسێدارە دەدرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *