۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی کرێکاری ساڵێک حوکمی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کرماشان حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، “جوانمێر مرادی” بە تەلەفۆن بۆ ڕاگەیاندنی حوکمی دادگا، بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان کرا و حوکمی دادگای سەرەتایی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

جوانمێر مرادی، چالاکی کرێکاری دانیشتووی کرماشان بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.

ناوبراو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێرانە و لە ڕۆژی یەک شەممە ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٩ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

جوانمێر مرادی لە ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە دانانی کفالەتی ٣٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی دزڵاوای کرماشان ئازاد کرابوو.

ناوبراو لە زیندانیانی سیاسیی دەیەی شەستی هەتاوییە و هەروەها ساڵی ١٣٨٥یش بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کرماشان دەسبەسەر کرابوو و جارێکی دیکەش لە ساڵی ١٣٨٧ بۆ ماوەی ٤٧ ڕۆژ راگیرابوو و لە ژێر توندترین لێپرسینەوەکان دابووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *