۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکراوانی نەورۆزی بانە گەیشتە پێنج کەس

چاونیوز: بە دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەکی دیکە لە دەڤەری بانە ژمارەی گیراوانی بانە گەیشتە ٥ کەس.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانیان لەبەر بەڕێوەبردنی بۆنەکانی جێژنی نەورۆز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، هاونیشتمانییەکی دیکەی خەڵکی ئاوایی “یەکوباوا” بەناوی “جەلیل قادری” دەسبەسەر کرا.

پێشتریش و لە هەمان ڕۆژدا، چوار هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “یەکوباوا”ی سەربە شاری بانە بەناوەکانی “ڕێبوار قادری، پەرویز قادری، بێهرووز قادری و هاوژین قادری” کە ئەندامانی یەک بنەماڵەن لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کربوون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییە.

دوای بۆنەکانی نەروۆز ئەو مەترسییە پێش بێنی کرابوو کە هێزە ئیتلاعاتییەکان شەپۆلێکی دیکە لە گرتنی هاونیشتمانیانی کورد دەست پێبکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *