۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەقینەوەی مین ژنێکی بەتوندی بریندار کرد

چاونیوز: بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی سوومار ژنێکی کۆچەر بە توندی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە بەخشی سوومار سەر بە شاری قەسری شیرین، ژنە هاونیشتمانییەکی کۆچەر تەمەن ٤٠ ساڵ، بریندار بوو.

بەرپرسانی خۆجێیی باسیان لەوە کردووە کە، تەقینەوەی ئەو مینە لە مێرگ و بژوێنی ناوچەی “چەقاحەمام” سەر بە سوومار ڕوویداوە و ئەو ژنە کۆچەرییە لاقی چەپی بە توندی بریندار بووە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا لانیکەم ٥٠ کەس بووتنە قوربانی تەقینەوەی مین کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. بەپێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *