۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕەق هەڵاتن و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان هەڵدێران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی یوسف وەتەن دوست خەڵکی مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان هەڵدێرا و بە توندی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

لەلایەکی دیکەشەوە، وەک سەرچاوە خۆجێیەکان بە چاونیوزیان ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەیکە لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندان کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی کێلێ و نەنۆری بانە هەڵدێرابوو، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە بەناوی شارام قادری خەڵکی ئاوایی وشتەپەی سەر بە شاری بۆکانە کە دوای هەڵدێرانی لە سەرمان ڕەق هەڵاتبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *