۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دادسەرای “شاباد” دوو چالاکی فەرهەنگیی کوردی بانگ کرد

چاونیوز: دوو چالاکی فەرهەنگی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاباد بانگ کران.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ئانیسا جەعفەری‌مێهر، چالاکی فەرهەنگیی کورد، خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب (شاباد) سەر بە کرماشان بۆ دوایین داکۆکی لە خۆی لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگ کرا.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە، دەبێ ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لە دادسەرای گشتی و ئینقلاب ئامادە بێت.

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز “ئانیسا جەعفەری مێهر” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیر کرابوو.

لەلایەکی دیکەشەوە، داریوش مرادی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی شابادیش وێڕای ئەم بانگ کردنە دەبێ بۆ دوامین بەرگرییەکان لە خۆی ڕۆژی پێنج شەممە ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت.

ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ داریوش مرادی بریتین لە”ئەندام بوون لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی و هەوڵ دان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *