۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بیرکمی “یەوان”ی کرماشان مەترسی لە ناوچونی هەیە

چاونیوز: ناڕەزایەتی خەڵکی ئاوایی یەوان لەهەمبەر تێکدان و کوێرکردنەوەی بیرکمی ئەو ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، رۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان ١٣٩٩ خەڵکی ئاوایی یەوان سەر بە پارێزگای کرماشان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە تێکدان و کوێرکردنەوەی ئاوی بیرکم وەک تەنیا سەرچاوەی ئاویی گوندەکەیان کۆبوونەوە.

خەڵکی ئاوایی یەوان داوادەکەن گەڵالەی دروستکردنی ڕێگای کرماشان-کامیاران جۆرێک دابڕێژێت کە ژینگە و سەرچاوەی ئاوی ئەم گوندە کوێر نەبێتەوە.

بە گوتەی خەڵکی ئاوایی ئەم چاوکانییە جیا لە ئاوی خواردنەوەی ئاوایی، پرسی توریسم و دەیان جۆر ماسی، باڵندە و بوونەوەر، سەرچاوەی ئاویی زیاتر لە ١٠٠ هیکتار لە زەوی جووتیارییە کە بە ویشک کردنی زەرەرێکی وەها لە ژینگەی ناوچەکە دەدرێت کە قەرەبوو ناکرێتەوە.

ئاوایی یەوان، لە دەربەندی سەر بە پارێزگای کرماشانه کە بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٣٨۵ حەشیمەتی ۱۷۲ کەس واتە (۴۰بنەماڵە) یە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *