۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی مهاباد ناڕوونە

چاونیوز: دوای یەک مانگ لەدەسبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی مهاباد هەروا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵێ چاونیوز، لەگەڵ شەپۆلی دەسبەسەرکرانەکانی مانگی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە کوردستان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” ئەفشین مام ئەحمەدی” زیاتر لە یەک مانگە دەسبەسەر کراوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە. ئەفشین لەو ماوەیەدا تەنیا جارێک لە ڕیگای تەلەفونەوە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و ئەویش بە زمانی فارسی قسەی لەگەڵ کردوون.

ئەفشین مام ئەحمەدی، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکە لە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *