۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیراوێکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: یەکێک لە گیراوانی خەڵکی سنە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، مەحموود مەحموودی ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کارتی هەتا ڕۆژی دادگایی کردنی ئازاد کرا.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی کە بەسەری داسەپاوە بریتییە لە” پێوەندی دەگەڵ کاناڵ گەلی دژبەرانی نیزام”، ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو وێرای کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەو شەپۆلە مەزنەی دەسبەسەرکراوانی کورد ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردبۆوە.

مەحموود مەحموودی ڕۆژی یەک شەممە ١٢ی ڕێبەندان بەبێ نیشان دانی بەڵگەی قەزایی لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *