۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئاشکرا بوونی ناوی هاونیشتمانییەکی دەسبەسەرکراوی دیکە لە پیرانشار

چاونیوز: لە درێژەی ڕەشبگیری لە کوردستان، ناوی هاونیشتمانییەکی دەسبەسەرکراوی پیرانشاری ئاشکرا بوو.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەسێکی خەڵکی ئاوایی کانی بداغ سەربە پیرانشار بەناوی سەلام خەلیفانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە ئاشکرابوونی ناوی ئەو هاونیشتمانییە، ژمارەی قۆڵبەستکراوانی پیرانشار گەیشتە شەش کەس کە سێ کەسیان خەڵکی ئاوایی کانی بداغن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *