۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لە درێژەی ڕەشبگیری دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی خەڵکی مهاباد دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵێ چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی کورد بەناوی سۆران محەمەدی خەڵکی مهاباد دوای بانگ کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە لە ورمێ بەڕێکرا.

هەتا ئێستا دیار نییە ئەو هاونیشتمانییە بە چ تۆمەتێک گیراوە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٢٨ کەس لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون کە هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *