۵ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێک بریندار کرا

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سنووری تەتەی هەوارامان بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوورە کوێستانییەکانی ناوچەی “تەتە” لە هەورامان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەرێک کرد.

لە ئاکام تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی نگڵ لە ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە بە ناوی “ئومید ساڵحی” کوڕی یەدوڵڵا خ لە بەرزاییەکانی ملەی “تەتە” پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە پاش ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “فەجر”ی مەریوان کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *