۵ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆبوونەوەی ژنانی ژیڤانۆ، لە سەر گڵکۆی قوربانیانی توندوتیژی دژبە ژنان

چاونیوز: ژنانی ژیڤانۆ لە سەر گڵکۆی قوربانیانی توندوتیژیی دژبەژنان لە شاری سنە کۆبوونەوە.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، چەند ڕۆژ لەمەوپێش چالاکانی ڕێکخراوی ژنانی ژیڤانۆ لە گۆڕستانی “محەممەدی”ی شاری سنە کۆبوونەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا ژنانی گرووپی ژیڤانۆ توندوتیژی دژ بە ژنان لە ژێر ناوی نامووس و توندوتیژی لە بوارە جیاوازەکانی یاسایی، ئابووری، کلتووری و سیاسی مەحکووم کرد و بە دانانی گوڵ لە سەر گڵکۆی ئازادە مرەوەتی و سەرگوڵ حەبیبی کە لەم کۆتاییانەدا بوون بە قوربانی نامووس، ڕێزیان لەو قوربانییانە گرت.

ژنانی ژیڤانۆ، ڕێکخراوەیەکی چالاکی بواری ژنانە لە شاری سنە کە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان کار دەکەن و ئەم توندوتیژییەش بە بەرهەمی کۆمەڵگەی پیاوسالار دەزانن کە بووەتە هۆی دابەشکردنی نابەرامبەریی لە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *