۵ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ چالاکوانی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی کورد بە ناوەکانی سەفەر نووری، فەرهاد نووری و شارام کازمیان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کران.
ڕۆژى پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٣ ساڵ بەندکردن، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کران.
ئە سێ چالاکوانە کوردە لە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاویدا، لە لایەن هێزەچەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، دەستبەسەر و دوای ٢٧ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا گواستروانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *