۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوو

چاونیوز: کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری “دزڵی” بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٧ی بەفرانباری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی دانیال درزیان بەهۆی هەڵدێران لە بەرزایی سنووری ناوچەی دزڵی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە هەڵدێرا و لاقێکی شکاوە.

دانیال درزیان ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی مەریوان لە ژێڕ چاودێری پزیشکی دایە.

بەپێی ئامارەکانی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”(چاونیوز)، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ هەتا ئێستا ١٧٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە بریندار یان گیانیان لەدەست داوە کە لەم ژمارەیە ٦٧ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٠٧ کۆڵبەریش بریندار بوونە کە برینی بەشێک لەو کەسانە زۆر قوورسە و چارەسەر نەکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *