چاونیوز: زیندانییەکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خوارد گرت.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ١٣٩٩، زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی “مستەفا سەبزی” خەڵکی ماکۆ لەهەمبەر پێنەدانی مرەخەسی و وڵام نەدانەوە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە، مانی لە خواردن گرت.
لەم پێوەندییەدا “کوردپا” ڕایگەیاندووە، حەوتوویەک لەمەوبەر برایەکی مستەفا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆڕۆنا گیانی لەدەست داوە و بەرپرسانی زیندان بۆ پێدانی مرەخەسی داوای دانانی بارمتەیان لێ کردبوو بەڵام دواتر قازی چاودێر و بەرپرسی بەندیخانە دژایەتی ئەو داوایەیان کرد.
مستەفا سەبزی ساڵی ١٣٩٣ لە ئاواییەکی ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە قۆڵبەست کرابوو و دواتر لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئەو شارە ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، مستەفا سەبزی بە پێی گەڵالەی دووفەوریەتی کەم کردنەوەی سزاگەلی “تەعزیری” داوای کەم کردنەوەی حوکمی زیندانییەکەی کردووە.
مستەفا لەماوەی دەستبەسەرکرانی دا تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و لەکاتییەوە هەتا ئێستا لە پێدانی مافی مرەخەسی بێبەش بووە.