چاونیوز: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ناوچەی چاڵدێران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران کوژرا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی چاڵدێران بەناوی کەماڵ عەلەم هولی لە بەرزاییەکانی سنووری بە تەقەی بە ئانقەستی هێزەکانی نیزامی ئێران گیانی لێ ئەستێنرا.
ئەو کۆڵبەرە بەبێ هیچ هۆکارێک تەنیا بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانی ڕووی کردووتە ناوچە سنوورییەکان و لەوێش هێزەکانی نیزامی بە پاساوی باری قاچاغ بە فیشەکی بێ بەزەییانەی خۆیان پێکایان و گیانی لەدەست دا.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی پێنج شەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن دەلایی میلان خەلکی ئاوایی قاشقابڵاغی چاڵدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران گیانی لەدەست دا.