۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چارەنووسی تەرمی بنەماڵە خینکاوەکە و سێ هاونیشتمانی نوقم بووی لە ئاوەکانی نێوان فەرانسە و بەریتانیا ناڕوونە

چاونیوز: دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ بەسەر نوقم بوونی بەلەمی پەنابەران لە کاناڵی مانش و خینکانی بنەماڵەیەکی سەردەشتی، چارەنووسی تەرمی ئەو بنەماڵەیە و سێ کەسی دیکە لە مسافیرانی ئەو بەلەمە هەروا ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، بەلەمەکی پەنابەران لە ئاوەکانی نێوان فەرانسە و بەریتانیا (کاناڵی مانش) نوقم و لەئاکام دا چوار کەسی بنەماڵەیەکی سەردەشتی کە دوو کەسیان مناڵ بوون خینکان، ئێستا دوای پێنج ڕۆژ لەم کارەستانە لە چارەنووسی سێ کەسی دیکەی خەڵکی دەڤەری سەردەشت هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

ئەو سێ کەسە بریتین لە:
ئارتین ئێران نژاد(مناڵی تەمەن ١٥ مانگە کوڕی بنەماڵە نوقم بووەکە کە هەتا ئێستا نەدۆزراوەتەوە)
یوسف خزری ٣٢ ساڵە خەڵکی ئاوایی گرویسی سەردەشت.
شۆرش سووری ٣٨ ساڵە خەڵکی ئاوایی مارەغانی سەردەشت.

سەرچاوەیەک فەرانسەیی باسی لەوە کردووە کە، دەبێ چاوەڕێ بکەین کە ژمارەی گیان لەدەست دراوەکان بگاتە ٧ کەس.

ئەوە لەکاتێک دایە کە کونسوولی کۆماری ئیسلامی لە لەندەن رایگەیاندووە، ئێمە ٣٠٠ ملوێن تمەن پوڵمان نییە کە بیدەینە حکومەتی بریتانیا و تەرمی قوربانییەکان بگەڕێنینەوە.
جەمشید پەرویزی گوتویەتی، دوو ڕێگا هەیە، یان دەبێ بنەماڵەکەی ئەو پووڵە دابین بکەن یان با لە بریتانیا کفن و دفن بکرێن!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *