۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کەسوکاری ئاسیە پەناهی دەڵێن: شارەوانی کڵاویان لەسەر ناوین

چاونیوز: بەدواداچوونە قەزاییەکانی کەسوکاری ئاسیە پەناهی کە لەلایەن ڕاسپێردراوانی شارەداری ناوچەیی ٣ی کرماشان، لەکاتی وێران کردنی ماڵی ئەو ژنە بەستەزمانە بە لێدان و سپڕی بیبار کوشتیان، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماویتەوە.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەدواداچوونەکانی قەزایی دۆسییەی ئاسیە پەناهی ٥٨ ساڵە کەلەکاتی وێران کردنی ماڵەکەی لە شارەکی فەدەکی کرماشان لە ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی گوڵانی ئەمساڵ بە دەستی ڕاسپێردراوانی شارەداری کوژرا، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماویتەوە.

بەپێێ حوکمی دادگە، ئەو مەئمورانەی شارەداری ناوچەی ٣ی کرماشان، کە لە سپێری بیبار بەسەر دەموچاوی ئاسیە پەناهی کەڵکی وەرگرتبوو و بەدوای خۆیدا ڕایکێشابوو، بە تاوانی” هەڵگرتنی دانەیەک سپڕی فرمێسک ڕێژی نایاسایی، هۆکار لە مەرگی وەک ئانقەستی ئاسیە پەناهی” لە دادگە محاکەمەیان دەگەڵ کرا و چوونکە پزیشکی یاسایی تەنیا سەتا دەی مردنەکەی بە ئانقەست زانیبوو، دەبوو یەک لە دەی بەرخوێنی تەواوی بدەن، هەروەها ١٠ مانگ زیندانی بکێشن.

هەروەها بە گوتەی سەرچاوەیەک باوەڕ پێکراو، “بەرپرسانی شارەداری ئەو بەڵێنییەی کە بە بەجێماوانی ئاسیە دابوویان بۆ پێدانی یەکەیەکی ئاپارتمان، بەجێیان نەگەیاندووە و قسەکەیان بەدرۆ دەرچووە.
لەلایەکی دیکەشەەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی شار دەبوو بۆ کفن و دفنی ئەو ژنە کوژراوە، شارەداری بڕی دە ملوێن بداتە کەسوکاری، بەڵام ئێستا ئەو بڕە پووڵەش بوویتە دوو ملوێن و کەسوکاری لەبەر بێ بەڵێنی و درۆی بەرپرسانی شار خۆیان لە وەرگرتنی ئەو پووڵە بواردووە”.

یەکێک لە کەسوکاری ئاسیە پەناهی دەڵێ: شارەداری بە دەستێوەردان لە ئەو حوکمە کەمەی دادگە کە بە ئێمەی داوە و ئەوکەسەی کوشتنەکەی کردووە، دەیهەوێ بە فرت و فێڵ و چەواشەکاری مافی ئاسیە و مناڵەکانی پێشێل بکەن و ئەمە دوور لە ئینساف و ویژدانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *